لەبەر ئەم هۆكارانە سك غازات دەكات

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 07:57

 

 

زۆرجار مرۆڤ سكی گەورە دەبێت، زۆر هۆكاری هەیە، بەشێكیان پەیوەندی بە بوونی غازاتەوە هەیە، كە دەبێتە هۆی بێزار كردنی مرۆڤ و دەنگی بەردەوام، بۆ ئەو مەبەستە كۆمەڵێك ڕێگە بگرنە بەر تاكو لەم كێشەیە رزگارتان ببێت.

1. لەكاتی خواردنی ژەمەكان بڕێك كەمتر هەوا هەڵبمژن.
2. زیادەڕەوی لە خواردنی ژەمەكان مەكەن.
3. لەژەمە خواردنەكان هەوڵبدەن مادە تیژەكان كەمتر بكەنەوە.
4. خواردنی ماوە بەسەرچوو، خواردنی خێرا.
5. لەكاتی ژەمە خواردنەكان ئاو كەمبخۆنەوە.
6. خواردنەوە گازییەكان مەخۆنەوە.
7. بەرلەجوین، خواردن لەدەم ئاوا مەكە.
8. زۆرخواردنی شیرەمەنییەكان.
9. ئەوكاتەی جەستە ئارەقە دەكات، خواردن مەخۆن.
10. كێشە لە كۆئەندامی هەرس، نەخۆشییەك هەیە ناوی (سیلیاك) ەو ناتوانێت خواردن وەكو خۆی هەرس بكات.
11. هەوكردنی گەدە.
12. خراپی هەڵمژینی خۆراك لەلایەن گەدەوە.
13. چارەسەری دابەزاندانی كۆلیسترۆڵ.

 

 

ئـ . كـ