ئەم 8 كەسە پیاز بخۆن

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 06:42

 

 

هەرچەندە پیاز بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام سوودەكانی وامان لێدەكات بەردەوامبین لەخواردنی.

توێژینەوەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە باشترین شێواز بۆ خواردنی پیاز بۆ ئەوەی سودی تەندروستی هەبێت ئەوەیە بەكاڵی بخورێت ‌و نەكوڵێنرێت تاكو بەهای خۆراكی لەدەستدەنەدات.

بەپێی زانیارییەكان پیاز ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە.

1. پیاز كۆمەڵێك رەگەزی خۆراكی گرنگی تێدایە‌و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی فرمانەكانی ڤیتامین (C) بۆ جەستە‌و بەهێزكردنی بەرگری جەستە.
2. پیاز رەگەزی كرۆمی تێدایەوە دەبێتە هۆی رێكخستنی گلوكۆز لەخوێندا.
3. پیاز ئاستێك بۆ هەوكردنی جەستە دادەنێت ‌و دەرفەتی ساڕێژكردن خێراتر دەكات كە بەهۆی نەخۆشی‌ و میكرۆبەوە توشی مرۆڤ دەبێت.
4. خواردنی پیازی كاڵ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئاستی كۆلیستڕۆَڵی بەسود‌و تەندروست بۆ جەستە (HDL) ‌و یارمەتی جەستە دەدات دڵێكی تەندروستی هەبێت.
5. پیاز مادەی (quercetin) تێدایەو دەرفەتی توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
6. ئاوی پیاز یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو ئازارە دەدات كە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە دروستدەبێت.
7. پیاز یارمەتی گەدە دەدات ‌و لەتوشبوون بە برینی گەدە دوری دەخاتەوە.
8. پیاز رێژەیەكی زۆر ڤیتامین (A) ی تێدایەوە یارمەتی بەهێزكردنی ئاستی بینین دەدات ‌و بەرگری لەنەخۆشیەكان دەكات.

 

 

ئـ . كـ