لەبەر ئەم 5 خاڵە پارشێو بكەن

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 06:54

 

 

پارشێوكردن لەمانگی پیرۆزی رەمەزان یەكێكە لە سوونەتەكان و پێویستە هەموو موسڵمانان ئەوانەی بەڕۆژوودەبن، پارشێو بكەنەوە.

پارشێو سوودەكانی زۆرن، پسپۆرانی تایبەتی ئامۆژگاری ئەوانە دەكەن كە بەڕۆژوودەبن پارشێو بكەن، ئەوەش بەهۆی بوونی ئەم سوودانەی خوارەوە.

1. هەستی برسێتی و تێنوێتی كەم دەبێتەوە.
2. ڕێگری دەكات لە لەدەستدانی خانەكانی لەش.
3. رێگری دەكات لە تووشبوون بە سەرئێشە، بەتایبەتی لەكاتی رۆژدا.
4. كۆئەندامی هەرس و گەدە چاڵاك دەكات.
5. رێژەی شەكری ناو خوێن جێگیر دەكات لەكاتێكدا مرۆڤ بە رۆژوو دەبێت.

 

 

ئـ . كـ