لەبەر ئەم 8 نهێییە مەساجكردنی پێ لەبیر مەكەن

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 07:03

 

 

پاش ماندوبوونێكی زۆر دەتوانیت مەساج بۆ پێیەكانت ئەنجامبدەیت كە جگە لە ئارامبوونەوەو كەمبوونەوەی ئازار چەند سوودێكی گرنگی تەندروستی هەیە، وەك ئەمانەی خوارەوە.

1. دابەزاندنی پەستانی خوێن.
2. نەمانی ئاوسان لە قاچەكاندا.
3. ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە.
4. یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ كەمبوونەوەی فشاری دەروونی.
5. چارەسەری كەمخەوی و ژانەسەر دەكات.
6. مەساجكردنی پێ یارمەتی زووتر چاكبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات.
7. خانمانی دووگیان دەتوانن لەڕێگەی مەساجكردنەوە لە ئاوسان ڕزگاریان ببێت و كەمتر هەست بە ئازار بكەن.
8. مەساجكردن بۆ پێ یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی درەنگ خەویان لێدەكەوێت، دەتوانن چەند خولەكێك بەر لە خەوتن مەساج ئەنجامبدەن.

 

 

ئـ . كـ