بەم 5 نیشانەیە بزانن تووشی ئینزیلاق هاتوونە

شەممە, 19 ئایار 2018 08:18

 

 

بەهۆی ئەنجامدانی هەندێك كاری هەڵە، مرۆڤ تووشی ئینزیلاق دەبێت، بەمەش ئازاری زۆری لەپشت بۆ دروست دەبێت و ناتوانێت هەندێك كار ئەنجام بدات، بۆیە هەر كاتێك هەستت بەچەند نیشانەیەك كرد، ئەوە بزانن تووشی ئەم گرفتە تەندروستییە هاتوون، باشترین ڕێگە بۆ دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشیەو دڵنیا بوون لەوەی ئەم كێشەیەتان هەیە وێنەی تیشكیە.

نیشانەكانی تووشبوون بەنەخۆشی ئینزیلاقی پشت بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. هەبوونی ئازار لە قۆڵ و قاچەكاندا.
2. هەستكردن بەڕەقبوونی ماسوولكەكانی پشت بەتایبەت دوای هەستان لەخەوی بەیانیان.
3. لەكاتی پژمین یان كۆكەیەكی ئاساییدا هەست بەئازاری پشت دەكەن و ئازارەكەش بەردەوام ڕوو لەزیادبوون دەكات.
4. كاتێك پێت وابێت كە بەپێ دەڕۆیت كەمتر هەست بەئازار دەكەیت لەچاو ئەوەی كە پاڵبكەویت یان دابنیشیت.
5. كاتێك قاچەكانت ڕابكێشیت بەرەو ناوچەی سنگ هەست بە ئارامی بكەیت.

 

 

ئـ . كـ