چارەسەرێکی نوێ بۆ کەچەڵی دۆزرایەوە

یەک شەممە, 20 ئایار 2018 13:01

توێژەران چارەسەرێکی نوێیان بۆ کەچەڵی دۆزییەوە لەڕێی دەرمانێکەوە کە بۆ چارەسەری نەخۆشی ئێسک بەکاردەهێنرێ
 توێژەران لە توێژینەوەکەیەکدا چارەسەرێکی نوێ بەکاردەهێنن لەڕێی دەرمانێکەوە کە لە چارەسەری نەخۆشی " osteoporosis"دا بەکاردێت و ئەو نەخۆشییەش بریتییە لە لەدەستدانی ئێسک، یان دروستکردنی ئێسک بە ڕێژەیەکی کەم.

چارەسەرەکە بە "Way-316606" ناسراوە و ڕێ لە پرۆتینی "SFRP1" دەگرێت کە دەبێتەهۆی دروستکردنی بەربەست لەڕێگەی هاتوچۆی گەردی "WNT" لەکاتێکدا گرنگە بۆ گەشەکردنی چەندین تیشوو لە لەشدا بە قژیشەوە.

دکتۆر ناسان هۆکشۆ سەرۆکی توێژینەوەکە لە زانکۆی مانچستەر بە بی بی سی ڕاگەیاند "چارەسەرەکە ئەگەری هەیە جیاوازییەکی گەورە بۆ ئەو کەسانە دروستبکات کە بەدەست هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن."

توێژینەوەکە کە لە پێگەی "PLOS Biology"دا بڵاوکراوەتەوە، لە تاقیگەیەکدا ئەنجامدراوە بە بەکارهێنانی نمونەی بێخی سەری زیاتر لە ٤٠ پیاو کە نەشتەرگەری چاندنی قژیان بۆ کراوە.

هۆکشۆ ئاماژەی بەوە کرد، تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان پێویستە بۆئەوەی بزانن چارەسەرەکە لەسەر خەڵک ئەنجامی دەبێت یاخود نا.

لەئێستادا تەنیا دوو چارەسەری دەرمانی هەن بۆ کەچەڵی، ئەوانیش بریتین لە (مینۆکسیدیل بۆ ژن و پیاو، فیناستراید تەنیا بۆ پیاو).


f.q