ئەگەر ئەم كێشە تەندروستیەتان هەیە، قەیسى بخۆن

دوو شەممە, 21 ئایار 2018 06:01

 

 

قەیسی یەكێكە لە میوە بەتامەكان و جگە لە تامە خۆشەكەی چەندین سوودی تەندروستی هەیەو دەتوانرێت وەك چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی بەكاربهێنرێت. 

قەیسی بە گرنگترین میوە دادەنرێ كە دەوڵەمەندە بە كانزاكان و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم كە پێویستن بۆ چاڵاكی كالیسیۆم و فسفۆڕی پێویست بۆ گەشەی جەستەو ئێسك، هەروەها دەوڵەمەندە بە ئاسن، كە پێكهاتەی هیمۆگڵۆبینەو پارێزەرە لە كەمخوێنی.

هەروەها دەوڵەمەند بە ڤیتامین (A) كە زۆر سوودی بۆ تۆڕی چاو هەیەو ئاستی بینینیش بەهێز دەكات، هەروەها بڕێكی زۆر ڤیتامین (B) یشی تێدایە كە بۆ خوێن زۆر گرنگە، ئەم میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین (X) تێدایە كە بەرگری لەش بەهێز دەكات و دژی ڤایرۆسەكانی سەرمایە.

لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهای خۆراكی قەیسی لە دروستكردنی خڕۆكە سورەكانی خوێندا هاوتای جگەری ئاژەڵە.

 

 

ئـ . كـ