لەبەر ئەم 12 نهێنییە دەبێت لەسەر سفرەدا خورما ئامادەبێت

دوو شەممە, 21 ئایار 2018 06:31

 

 

سوودەكانی خورما بۆ جەستەی مرۆڤ زۆرەو لەزۆر كاتدا وەك دەرمان بۆی دەڕواندرێت، بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا، ئەوەش بەو پێوەرەی كە دەوڵەمەندە بەچەندین تایبەتمەندی خۆراكی كەوا دەكات گرنگی پێ بدرێت.

سوودەكانی خواردنی خورما لەم چەند خاڵەدا دەخەینەڕوو ....


1. بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس : ریشاڵ پێویستە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی قۆڵۆن و جوڵەی باشی ریخۆڵەكان، هاوكات هاوكارە لەپاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و بوار دان بەقۆڵۆن بۆ كاركردن لەسەر ئەوپەڕی تواناو ئاست، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنی قۆڵۆن و شێرپەنجەی قۆڵۆن و مایەسیری.
2. خورما چارەسەرە بۆ ژەهراوی بوون.
3. خورما چارەسەری گرفتە سێكسییەكان دەكات.
4. خورما ئاستی ووزەو توانای لەش بەرز دەكاتەوە.
5. خورما چارەسەری گرفتە دەروونییەكان دەكات.
6. خورما چارەسەری كێشی زیاد دەكات.
7. دابەزینی ئاستی فشاری خوێن : توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مەگنیسیۆم هاوكارە لەدابەزاندنی فشاری خوێن سەرباری ئەوە پۆتاسیۆمی تێدایە كە هاوكارە لەكاری دڵدا بەشێوەیەكی باش و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
8. چارەسەری تێكچوونی هەناسەدان دەكات.
9. چارەسەری كلۆربوونی ددانەكان دەكات.
10. چارەسەری شێرپەنجە دەكات.
11. خورما چارەسەری سكچوونی منداڵان دەكات.
12. دابەزینی مەترسی تووشبوون بەسەكتەی مێشك : دوای هەڵسەنگاندنی حەوت توێژینەوە بۆ ماوەی (14) ساڵ، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كەمەترسی سەكتەی مێشك بەرێژەی (%9) دادەبەزێنێت بۆ هەر (100) میلیگرام مەگنیسیۆم كە كەسێك رۆژانە خەرجی دەكات.

 

 

ئـ . كـ