لەبەر 10 هۆكار شەربەتی گێزەر بخۆنەوە

سێ شەممە, 22 ئایار 2018 08:40

 

 

شەربەتی گێزەر یەكێكە لەو شەربەتانەی كە زۆرترین كەس حەز بە خواردنەوەی دەكەن و سوودێكی گەورەی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە. 

پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، پێویستە مرۆڤ بۆ چارەی چەندین نەخۆشی پەنا بباتە بەر خواردنەوەی شەربەتی گێزەر.

1. بۆ بینین : لەبەرئەوەی گێزەر بڕێكی باش لە ڤیتامین و كانزاكانی تێدایەو لە دیارترین خۆراكە كە یارمەتی و پارێزگاری لە چاو دەكات، لەبەرئەوەی بڕێكی باش لە بیتاكارۆتینی تێدایەو بە ئاسانی دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A بۆیە پێویستە رۆژانە دوو كوپ شەربەتی گێزەر لە بەیانیان و ئێواراندا بۆ پارێزگاری لە چاو بخۆیتەوە.

2. بۆ قــژ : لەبەرئەوەی بیتاكارۆتین دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A و لە شەربەتی گێزەرو پرتەقاڵدا هەیە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی پێدانی خۆراك بە قژو بەهێزكردنی قژو رێگری لەوشكبوونی قژ، جگە لەوەش دەبێتە هۆی زیادكردنی ئۆكسجین لە ناو خوێن كە ئەمەش دەبێتە هۆی رێگری لە هەڵوەرینی قژ.

3. شەربەتی گێزەر چارەسەری ئاوبەنگ و گیرانی ئاو لە لەش دەكات.

4. سك چوون رادەگرێت.

5. چارەسەری (پەلەی سپی سەر پێست) دەكات.

6. تووی گێزەر چارەسەری نەخۆشییەكانی دەروونی دەكات.

7. چارەسەری نەخۆشییەكانی هەستیاری (حەساسیە) دەكات.

8. گێزەرو تووەكەی جگەر چاڵاك دەكەن و رێگە لە زەردوویی دەگرن.

9. خوێن زۆر دەكات لەكاتی سوڕی خوێن لەلای ئافرەت.

10. تووی گیزەر چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكە دەكات.

 

 

ئـ . كـ