به‌م خواردن وخواردنه‌وانه‌ فشاری ده‌روونیت كه‌م بكه‌وه‌

یەک شەممە, 10 حوزەیران 2018 14:44

بە گوێرەی توێژینەوەکان نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس دووچاری فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ بوونەتەوە بەڵام دەتوانرێت بە خۆراک دەروون ئارامبکرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی " Brightside" هەندێک لەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو کە فشار کەمدەکەنەوە و ئارامی بە مێشک دەبەخشن.

لە نێوان هەڵبژاردنی چپسی پەتاتە و گەنمەشامیدا بێگومان خواردنی گەنمەشامی تەندروسترە و یارمەتی ئارامبوونەوەی دەروون دەدات.

خواردنی مۆز سودێکی زۆری هەیە بۆ ئارامبوونەوەی دەروون بە هۆی بوونی ڤیتامین B6 لە پێکهاتەیدا، خواردنی مۆزێک لە بەیانیاندا وادەکات تەواوی ڕۆژەکەت دەروونت ئارام بێت.

خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری دەروونی، باشترە لە بری خواردنەوە گازییەکان چای سەوز بخورێتەوە.

هەنگوین مێشک چالاک دەکات و فشار کەمدەکاتەوە کە چەندین ماددەی کانزایی بەسوودی تێدایە.

خواردنی گێلاس وادەکات باش بخەویت و دەروونت ئارام بێتەوە جگە لەوەش ئازار کەمدەکاتەوە.

خواردنی سپێناخ سوودێکی زۆری هەیە لە دەردانی ئەو هۆڕمۆنانەی کە دڵخۆشی زیاد دەکەن.

خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو  فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.

f.q