زانیوتە بیبەری سەوز بۆ ئەم نەخۆشییە زۆر بەسوودە

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 06:41

 

 

بیبەری سەوز یەكێكە لەو سەوزانەی كە لەگەڵ ژەمەكاندا دەخورێت یان لەگەڵ هەندێك سەوزەی تر دەكرێت بە زەڵاتەو چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

لەمیانەی‌ لێكۆڵینەوەیەكی‌ زانستی كە توێژەرانی‌ فەرەنسی لە ئەكادیمیای‌ زانستی‌ ئەنجامیانداوە دەركەوتووە، بیبەری‌ سەوز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕەنگی‌ زەرد كە لەناو دژە ئۆكسانەكاندا هەیەو هەروەها یەكەی‌ گەرمی‌ كەمی تێدایە، ئەمەش بۆتە هۆی‌ ئەوەی‌ كە ڕۆڵێكی‌ گرنگی‌ هەبێت لە پاراستنی‌ مرۆڤ لە مەترسی ئاوی‌ سپی چاو و تێكچوونی‌ تۆڕی چاو لەگەڵ زیادبوونی‌ تەمەندا.

بیبەری سەوز یان شیرین یارمەتی‌ پاراستنی‌ بنكەی‌ گلێنەی‌ چاو دەدات و لە كاریگەرە زیانبەخشەكانی‌ ڕووناكی‌ دەیپارێزێت.

بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەیە‌ بیبەری‌ سەوز كاردەكات بۆ پاراستنی‌ دڵ لە رێگەی‌ كەمكردنەوەی‌ ڕیژەی‌ كۆلیسترۆڵ لەناو خوێندا، هەروەها كاردەكات بۆ وەستاندنی‌ ئەو خانەیەی كە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی‌ كاری‌ خوێنبەرەكان.

 

 

ئـ . كـ