زانیاری نوێ‌ لەبارەی چاوت بزانە

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 06:51

 

 

بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم ئەندامانی جەستەی مرۆڤ هەموویان گرنگن، یەكێك لەو ئەندامە گرنگانە بریتییە لەچاو كە ئەندامێكی هەستیارەو گرنگە لە هەمان كاتدا بەشێكە لە دەرخستنی جوانی مرۆڤ.

لەبارەی گرنگی چاو ئەمانەی خوارەوە بزانن ...

1. ڕەشێنەی چاوی مرۆڤ بەڕێژەی لە (35%) بۆ (45%) گەورەتر دەبێ لەو ساتەی تەماشای كەسێك دەكەی كە خۆشت دەوێ.

2. لە هەر چاوێكی مرۆڤدا (107) ملیۆن خانەی تێدایەو هەموویان هەستیارن بە ڕۆشنایی.

3. بۆ هەر (12) كەس لە ڕەگەزی نێرینە یەكێكیان ڕەنگ كوێرە.

4. پەنجەمۆر تەنها (40) هێڵكاری جیاوازو بێ هاوتای هەیە لەكاتێكدا چاو (256) هێڵ و نەخشی جیاوازی تێدایە.

5. ئەو كەسانەی چاویان قاوەییە، لە بنەڕەتدا چاویان شینە، بەڵام بە توێژاڵێك لە بۆیەی قاوەیی داپۆشراوە، ئەوانەی چاویان قاوەییە ئەگەر لێزەر لە چاویان بەن، ڕەنگەكەی بۆ هەتا هەتایە دەبێت بە شین.

6. چاو بە تەنها لە (65) ی توانای مێشك دەبات، لەكاتێكدا بە هەموو ئەندامەكانی تری لەش لە (35%) ی دەبەن.

7. تا ئێستا نەتوانراوە هیچ عەدەسەیەكی كامێرا دروست بكرێ خێراییەكەی بگات بە خێرایی عەدەسەی چاو.

8. دە هەزار ساڵ پێش ئێستا هەموو مرۆڤەكانی سەر زەوی ڕەنگی چاویان قاوەیی بووە، بەڵام یەكێكیان بازدانێكی بۆماوەیی لە خانەیەكیدا دەركەوتووەو ڕەنگی چاوی بووە بە شین، ئەمە مانای ئەوەیە ئەگەر ڕەنگی چاوت شینە، لە بنەڕەتدا خاڵی هاوبەشی بۆماوەیی لە نێوان تۆ و ئەو كەسەدا هەیە.

 

 

 

ئـ . كـ