ڕێنمایی خۆراكی ته‌ندروست بۆ رۆژانی جه‌ژن

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 15:00

دوای رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر شێوازێكی دیاریكراو له‌ خواردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ خواردنی بڕێكی زۆر له‌ خۆراك له‌ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژو كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.

1- باشتروایه‌ نانی به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراكی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت، وه‌ك نان و ماست، په‌نیر، هێلكه‌، هه‌وڵبدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژ دوابخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت.

2- ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌یانی یه‌كه‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده‌كرا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌:

* خواردنی بڕێكی كه‌م له‌ برنج و شله‌، هه‌وڵبدرێت یه‌ك جۆر شله‌ بخورێت.

* یه‌ك جۆر گۆشت لێبنرێت و بڕی كه‌م و بێ چه‌وری بن.

* ده‌توانرێت به‌یانیه‌كه‌ی بڕێكی كه‌م له‌ گۆشت یان سنگی مریشك یان جگه‌ری برژاو بخورێت له‌جیاتی برنج و شله‌.

3- خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره‌ له‌كاتی خۆیدا، گرنگه‌ ئێواران خواردنی سوك بخورێت.

4- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له‌نێوان ژه‌مه‌كان به‌درێژایی ڕۆژه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو زیاتر هیلاكبوون له‌چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان.

5- خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان، واباشتره‌ شه‌ربه‌تی فرێشی كه‌م شه‌كر بخورێته‌وه‌.

6- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و بڕێكی زۆر له‌ چه‌ره‌س، باشتره‌ بڕێكی كه‌م له‌ چه‌ره‌سی كاڵ و كه‌م سوێری بخورێت.

7- خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ك ترۆزی، خه‌یار، كاڵه‌ك، مزره‌سێو، شوتی، قه‌یسی، میوه‌ی شیرین، هه‌وڵبده‌ سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان بیانخۆیت.

8- ڕۆشتن به‌پێ و كه‌م دانیشتن.

9- زۆر گرنگه‌ شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دووربكه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخونی، دانیشتنی زۆر به‌دیار ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه‌.

10- پاڵنه‌كه‌وتن دوای خواردن لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.

11- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، پێویسته‌ زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌كانیان بن له‌كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ پارێزی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانیان.


f.q