ئەوانەی مایكرۆ بەكاردێنن، ئاگاداری ئەم خاڵە بن !!

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 05:38

 

 

ئەو شەپۆڵە مایكرۆیانەی كە گەرمی ناو ئەم جۆرە فرنانە دابین دەكەن، لە شەپۆڵی كارۆموگناتیسی پێكدێن.

ئەم شەپۆڵانە راستەوخۆ كار دەكەنە سەر گەردیلەكانی خواردنەكە، لە دەرەنجامی بەریەك كەوتنی نێوان گەردە جوڵاوەكان خواردەمەنییەكە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گەرم دەبێتەوەو ئامادە دەبێت.

لەبەر ئەوەی لە فرنی كارەباییدا یان ئاو یان رۆنی خواردنەكە گەرمییەكە هەڵدەمژێت، ئەوا خواردنەكە درەنگتر پێدەگات، شەپۆڵە مایكرۆییەكان ناتوانن بە ناو كانزادا تێپەر ببن، لەبەر ئەوە دەبێت لەم جۆرە فرنانەدا تەنیا قاپی شوشەو پلاستیك بە كاربهێنرێت.

لەلایەكی دیكەوە لەبەر ئەوەی شەپۆڵە مایكرۆییەكان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ زۆر زیان بەخشن، هەر بۆیە نابێت بوار بە هاتنە دەرەوەی ئەم شەپۆڵانە بدرێت، ئەمەش بە داخستنی تەواوەتی دەرگای فرنەكە دەبێت لە كاتی كارپێكردندا.

 

 

ئـ . كـ