لەبارەی سڕبوونی دەست و قاچ ئەمانە بزانن

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 06:35

 

 

كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر بەشێوەیەكی جێگیر لە شوێنێك دادەنیشی، دەست یان قاچمان سڕ دەبێت، ئایا چ شتێك لە لەشی مرۆڤ روودەدات كە ئەوە دەست و قاچمان وای لێدێت، ئایا ئەو سڕبوونە یان خەوتنەی ئەندامەكانی لەش مەترسیدارە ؟؟

كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر بەشێوەیەكی جێگیر لە شوێنێك دادەنیشیت لە پڕ هەست بەوە دەكەین كە قاچمان مێروولە دەكات و قورس بووە، بەو نیشانەیە دەڵێن، سكاڵای هەستی چوونە خەوی قاچ یان دەست.

ئەم حاڵەتە بەگشتی هیچ مەترسیەكی نییەو بە خێرایی لە بەین دەچێت، بۆ ئەمەش پێویستە ئەندامەكانی لەشمان بجوڵێنین تا بە ئارامی ئەو حاڵەتە نەمێنێت.

كوردسات نيوز

 

ئـ . كـ