لە کاتی پێوەدانی دووپشک چیبکەین ؟

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 12:22

  لە کاتی پێوەدانی دووپشکدا ئەم ڕێگانە بگرە بەر:
ئا: به‌هره‌ عه‌بدوڵـڵا
ڕێگەی چارەسەرە خێراكه‌: -
سەرەتا هەوڵبدە شوێنی پێوەدانەکە بزانیت.
- هەر کە زانیت شوێنەکەی کوێیە دەست بەجێ ئەو شوێنە بە ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ ئەو ژەهرە لە دەوروبەری پێوەدانەکەیە لایبەی و بڵاونەبێتەوە بە هەموو لەشدا.
- ئینجا زۆر هێمن و لەسەرخۆبیت و نەشڵەژێیت.
- مەهێڵە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ لەسەر کەسی پێوەدراو دروست بکەن بۆئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونکە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە ئەوا بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشیدا خێراتر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە تا بتوانیت ترسی کەسەکە کەم بکەیتەوە ئەویش بە قسەی پۆزەتیڤ و خۆش و ورە بەرزکردنەوە ئەگەر پێویستی کرد.
- خواردنی شیر باشترین شتە لەکاتی پێوەدانی دوپشک،چونکە دژە ژەهرە و کەسەکە ئەرشێنێتەوە ، بەوهۆیەوە ژەهر ناگاتە نزیک دڵی و زۆر سەلامەت ئەبێت .
- ئینجا هەوڵ بدە نەهێڵیت کەسە پێدراوەکە زۆر بجووڵێتەوە، چونکە تا زیاتر بجووڵێ خێرایی بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشی زیاتردەکات.
- هەوڵ بدە پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری دایبنێیت، ئینجا پێنج خولەک لایببە و دواتر دیسان ١٠خولەکی تر بەفری لەسەردابنێرەوە، چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەوە، ئەمە دەبێتەهۆی هێواشکردنی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە بە هەموو لەشدا.
- ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە دەستت بوو، بە هیچ شێوەیەک دەستت بەرز نەکەیتەوە،بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، ئەوە بڵاوبونەوەی ژه‌هره‌كه‌ لە لەشدا خێراتر دەکات.
- لە هەموو دۆخێکدا باشترە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبکەویت و سەهۆڵەکەش لەگەڵ خۆت ببەیت، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردکردنی شوێنی پێوەدانە.
- ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بکرێت، ئەگەری نەمانی مەترسی لەسەر کەسە پێوەدراوەکە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەکانی دووپشکدا، تەنها چەند جۆرێکی کەمیان مەترسیدارن.
- لەكاتى پێودانى دوپشکدا دەتوانيت تەنها به بەكار هينانى يەك هيلكه خوت رزگاربكەى لەژەهرى ئەو دووپشكه، تەنها هيلكەكه بەساغى بخەره سەر ئەو شوينەكه دوپشكەكه پێوەى داوه بو ماوەى ٥ خولەك ئەمديو ئەوديو به هێلكەكه بكه لەسەر ئەو شوينەى كه دوپشكەكه پيوەى داوه،دواى ٥خولەكەكه هيلكەكه بشكينه دەبينيت هيلكەكه هەموو ژەهرەكەى هه ڵمژيوه و رەش بوەتەوە ..
- تێبینی:
- دوپشک زیاتر له کاتی ڕه‌شه بادا دێته ده ره وه ،چونکه له وکا ته دا هیچ جۆره مێشووله یه ک به ده ره وه نیه ، له به رئه وه ی دوپشک زۆرله مێشووله ده ترسێت..
- منداڵ و بەتەمەن ئەو کەسانە ن زیاتر مەترسییان لەسەرە .


F.Q