بەم 5 ڕێگەیە خۆتان لە گەرمای هاوین بپارێزن

چوار شەممە, 20 حوزەیران 2018 05:18

 

 

لەگەڵ هاتنی وەزری هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زۆرێك لەمرۆڤەكان تووشی گرفت و كێشەو بێزاری دەبنەوە بەهۆی گەرمای هاوین و چاڵاكییەكانی رۆژانەیان كەم دەكات، ئەمانەش چەند ئامۆژگارییەكن بۆ رزگاربوون و خۆپاراستن لەگەرمای هاوین:

1. لەبەركردنی ئەو پۆشاكانەی لەلۆكە دروست كراون، چونكە دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئارەق و هێشتنەوەی پێست بەووشكی.

2. خواردنی ئەو خۆراكانەی ساردن لەگەڵ خواردنی زەڵاتەو میوەی تازەو شەربەت.

3. خۆشووشتنی رۆژانە بەئاوی سارد كەدەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەرمابوون.

4. لەكاتی هەستكردن بەگەرما قاچەكانت بخەرە ئاوی ساردەوە، چونكە دەبێتە هۆی فێنكردنەوەی لەش.

5. خواردنەوەی ئاوی سارد بەرێژەیەكی زۆر، كەدەبێتە هۆی پاراستن لەووشكبونەوەو دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.

 

ئـ . كـ