نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی غوده‌ بناسه‌وه‌

سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 13:42

غوده‌ ئه‌و ڕژێنه‌یه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی ناوچه‌ی مل‌و گرێیه‌كه‌ له‌شێوه‌ی په‌پوله‌دایه‌و زۆر به‌ڕونی به‌دیار ناكه‌وێت، له‌مرۆڤدا كێشی نزیكه‌ی 20 گرام ده‌بێت، ئه‌ركی سه‌ره‌كی رژاندنی هۆرمۆنه‌و دروستكردنی گرێیه‌ له‌ملدا.

بوونی کێشە لە غودەدا وا دەکات ئەو کەسە بەردەوام هەست بە ماندووبوون بکات، ئازاری ماسولکەکانی زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی " Brightside" چەند نیشانەیەکی نەخۆشی غودەی خستووەتە ڕوو.

-حاڵەتی هيپۆسيرۆيديسم (Hypothyroidism) کە وادەکات غودە هۆرمۆنی سیرۆید بەشێوەیەکی پێویست دەرنەدات، ئەم حاڵەتەش زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت بە تایبەت ئافرەتانی تەمەن ٦٠ ساڵ و بەرەوژوور.

-هەستکردن بە گۆڕانی دەنگ یەکێکە لە نیشانەکانی بوونی کێشە لە غودەدا.

-وشکبوونەوەی پێست و تێکچوون و تەنکبوونەوەی برۆ یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان کە زۆر دیارە لە نێو نیشانەکانی دیکەدا و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.

-بەردەوام هەست کردن بە ئازاری ماسولکەکان بە تایبەت ماسولکەی قاچ  و پێیەکان و نەبوونی توانای ئەنجامدانی چالاکی.

-لە کاتی هەستکردن بەوەی خەریکە بە ئەستەم گوێت لە دەنگەکان دەبێت واتا کێشەت لە غودەدا هەیە.

-زۆر خواردنەوەی ئاو واتا لە ڕێژەی پێویست زیاتر یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.


f.q

Image result for Thyroid