لەبارەی جەستەی خۆتان ئەمانە بزانن !!

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 07:35

 

 

1. هەروەكوو مۆری پەنجە، زمانی هەر مرۆڤێكیش وەك هیچ زمانی كەسێكی كە نیە. 

2. دڵ توانای بەرهەمهێنانی پەستانێكی هەیە كە دەتوانێت خوێن بۆ (9.1) مەتر فڕێبدات.

3. بۆ هەر (3 – 4) ڕۆژ جارێك ناوپۆشی گەدە نوێ دەبێتەوە، چونكە گەدە ترشێكی بەهێزی تێدایە بۆ هەرسكردن و شیكردنەوەی ئەو خۆراكەی دەچێتە گەدەوە ئەگەر ناوپۆشی گەدە نوێ نەبێتەوە ئەوا ئەو ترشە گەدەی مرۆڤیش شی دەكاتەوە.

4. بە تێكڕا مرۆڤ لەماوەی ژیانیدا (18) كیلۆگرام پێست فڕێ دەدات.

5. سەروو (650) ماسولكە لە لەشدا هەیە.

6. بە (6) مانگ جارێك نینۆك بە تەواوەتی نوێ دەبێتەوە.

7. درێژی ڕیخۆڵە بچووك نزیكی (7) مەترە.

8. ئێسكی ڕانی مرۆڤ لە كۆنكرێت بەهێزترە.

9. هەموو ئینج دووجایەك (2.5) سەنتیمەتر دووجا لە مرۆڤدا (6) مەتر دەماری خوێنی تێدایە.

10. هەردوو پێی مرۆڤ بە (500) هەزار ڕژێنی ئارەقی تێدایە.

 

 

ئـ . كـ