بەم 5 خواردنە مەهێڵە كێشت زیاد بێت

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 07:57

 

 

هەندێك خۆراك هەن سەڕای ئەوەی كە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی ڕێژەی كالۆریشیان كەمە، كەمی كالۆری لەخۆراكدا هۆكارە بۆ هەبوونی كێشێكی تەندروست.

هەندێك لەم خۆراكانەش ئەمانەن:

1. سەوزەوات: سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی كالۆریان كەمە بۆ ماوەیەكی زۆریش هەستی تێربوونت پێدەبەخەشن لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی باش فایبەریان تێدایە.

2. گوێز: بەیەكێك لەو خۆراكانە دادەنرێت كە چەوری سوودبەخشی تێدایە ئەم چەوریەش وا لەگەدە دەكات كە هەستی تێربوونت پێببەخشن، هەروەها كێشی لەشیش ڕێك دەخات.

3. هەنار: خواردنی هەموو جۆرە میوەیەك بەسوودە بۆ تەندروستی، جیاوازتر لە هەموویان هەنار بەیەكێ لەو میوانە دادەنرێت كە دژە ئۆكسانەو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ هەر بۆیە دەتوانی هەنار بكەی بەژەمی سەرەكیت.

4. شۆڤان: ڕێژەیەكی باش رشاڵی تێدایەو هەروەها رێژەی كالۆریشی كەمە ئەمەش وادەكات زۆربەسوود بێت بۆ تەندروستی لەش و ڕێكخستنی كێش.

5. بەهارات: بەكارهێنانی بەهارات بۆ ڕێكخستنی كێشی لەش بە ڕێگەیەكی زۆر باش دادەنرێت لەبەرئەوەی بۆماوەیەكی زۆر هەستی تێربونت پێدەبەخشن.

 

 

ئـ . كـ