بەیانیان دوای لەخەو هەڵسان ئەمانە مەكەن ؟؟

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 08:10

 

 

هەمیشە سەختە خووە كۆنەكان لەبیر بكەین لەبەرئەوەیە كارێك دەكەین بەبێ ئەوەی بیری لێبكەینەوە كە چەند زیانی هەیە بەتایبەت لەبەیانیاندا.

هەتا بۆت دەكرێت لەم خووانە دووربكەرەوە كە كەلەبەیانیاندا ئەنجامی دەدەی بۆ ئەوەی سەلامەت و تەندروست بیت.

1. خۆت بەئاوی گەرم مەشۆ: هەرچەندە خۆشۆرین یارمەتی چاڵاككردنی مێشك دەدات، بەڵام ئەگەر بێت و لەبەیانیاندا بەئاوی گەرم خۆت بشۆی ئەوا وات لێدەكات حەز بەحەسانەوە بكەیت و خەوت لێبكەوێ.

2. پشكنینی مۆبایلەكەت بۆماوەیەكی درێژ: هەوڵبدە دووربكەویتەوە لەپشكنینی مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەكی درێژ بە شتی بێسودەوە، چونكە ئەمە كاتێكی زۆرت لێدەبات و وات لێدەكات لەكارەكانت دواكەوی.

3. بەفیڕۆدانی كاتەكانت بە جلوبەرگەوە: وازبهێنە لە بەفیڕۆدانی كاتەكانت بۆ هەڵبژاردنی جل و بەرگ بەپێی ئەوجێگەیەی بۆی دەچی جل و بەرگ لەبەر بكە، هەوڵمەدە ڕەسمی بی بۆ هەموو جێگەیەك، چونكە كات بەنرخە.

4. شتنی ددان دوای نان خواردن: ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ددانت مەشۆ، چونكە چینی مینای ددان لاواز دەكات بەتایبەت دوای خواردنی میوەو ترشەكان.

5. خواردنەوەی قاوەی ڕەش: خواردنەوەی قاوەی ڕەش ڕاستەوخۆ دوای هەستان لەخەو دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ، ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ بێتاقەتی.

6. داپۆشینی جێگەی نوستنەكەت: كاتێك لەخەوهەڵدەستی ڕاستەوخۆ جێگەكەت دادەپۆشی بە پەتۆكەت دەبێتە هۆی دروست بوونی كەڕو، مرۆڤ لەكاتی نووستندا ڕەنگە ئارەق بكاتەوە ئەمەش جێگەكەت شێدار دەكات.

 

 

ئـ . كـ،