ئه‌و خۆراكانه‌ كامه‌ن نابێت بخرێنه‌ سه‌لاجه‌وه‌

دوو شەممە, 16 تەمموز 2018 12:35

ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەدا وا ڕاهاتوین ئەو خواردنانەی دەیخۆین بۆ ئەوەی بۆ کاتێکی زیاتر بمێنێتەوە و تێکنەچێت دەیخەینە ناو سەلاجە ، بەڵام هەتا ئێستا زانیوتە ئەم خواردنانە نابێ بخرێتە سەلاجە یان ئەگەر بخرێت تامی ئەو خواردنە تێک دەچێت ….؟
ئەمەش هەندێک لەو خواردنانەیە …
شووتی :  دوای لەتکردنی دەکرێتە سەلاجە بەڵام  دەبێت بەداپۆشراوی بێت لەدوای لەتکردنی ئەگەر نا دەبێتە هۆی گۆڕانی تامەکەی …
تەماتە  :  نابێ بخرێتە سەلاجە چونکە تامەکەی تێک دەدات، باشترە لەت بکرێت و بیخرێتە نێو بوتڵێکی شوشە و پەرداخێک ئاوەوە.
پەتاتە :  کەنابێ بخرێتە سەلاجەوە تا نەبێتە ھۆی شیکاری شەکر. مۆز  : دەبێ بەپێچراوەی بەکاغەزی ئەلەمنیۆم بخرێتە نێو سەلاجە دەنا وەکوتر نابێت.

 پیاز  :  ئەمەش کاتێ دەخرێتە سەلاجەوە شێوەکەی دەگۆرێت.
سیر  :  ئەگەر بتەوێ سیرەکە زیاتر بمێنێتەوە دەبێ بیخەیتە شوێنێکی سارد و ووشکەوە.

f.q