چۆنییەتی بەکارهێنانی سیر و پیاز بۆ نەمانی ئازاری ددان

سێ شەممە, 17 تەمموز 2018 12:57

 

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژە بە چۆنیەتی بەکارهێنانی سیر و پیاز دەکات بۆ نەمانی ئازاری ددان بەمجۆرە:

- سیر

بەهۆی بونی ماددەی بەسوود جگە لەوەی یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، یارمەتیدەریشە لە نەمانی ئازاری ددان کە بەکتریای سوودبەخش لە پێکهاتەیدا هەیە و دژی میکرۆب و بەکتریای زیانبەخشە، کە هەوکردن و ئازاری پوک ناهێڵێت.

دەنکێک سیر پاکبکرێت و بە هێز ئەو شوێنەی ئازاری هەیە ددانی پێدابنرێت بۆ دوو جار، هەستی ئازار کەمدەکاتەوە.

-پیاز

دژە بەکتریای زیانبەخش و دژە هەوکردنە، دەتوانێت میکرۆب و بەکتریای ناودەم لەناوببات، جگە لەوەش ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددان و نەمانی ئازار و هەوکردن و خوێنی پوک.

بە هەمان شێوەی سیر بەکاربهێنرێت بۆ نەمانی ئازار وهەوکردنی ددان.

ڕۆژانە گرنگی بە خواردنی سیر و پیاز بدرێت تا جەستە سوودی تەواو لە پێکهاتە سوود بەخشەکانیان وەربگرێت.


f.q