هەموو رۆژێک خۆشووشتن باش نییە

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 13:54

ڕەنگە خۆشتن لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە جیاوازی هەبێت، هەندێک کەس بەردەوام هەموو ڕۆژێک خۆیان دەشۆن و هەندێکی دیکە تەنها لە وەرزی گەرمادا، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان زۆرخۆشتن زیانی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە.

بەپێی هەواڵەکەی buzzkito هەموو کارێک زیاد لە سنور بێگومان زیانی هەیە و خۆشتنیش بەهەمان شێوە، ڕەنگە تۆ پێت وابێت ئەم ڕەفتارەی تۆ دروستە، بەڵام بە پێچەوانەوە.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکان، خۆشتنی زۆر دەبێتە هۆی لابردنی بەکتریایی سوودبەخش، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە و تووشبوون بە نەخۆشی بەتایبەت دڵ، چونکە بەرگری لەش کەمدەبێتەوە.

هاوکات توێژینەوەکە جەخت لەوەشدەکاتەوە کە لەشی مرۆڤ نزیکەی 100 تریلیۆن خانەی تێدایە، کە کۆمەڵێک زیندەوەری بەسوودی هەڵگرتووە لە ڕیخۆڵەدا کە بۆ تەندروستی لەش زۆر گرنگە، بەڵام بەهۆی خۆشتنی زۆرەوە وردە وردە لەناودەچێت.


f.q