ئەم 5 كەسە شیر زۆر بخۆنەوە

هەینی, 20 تەمموز 2018 07:51

 

 

توێژینەوە پزیشكییەكان زۆر پێداگری لەسەر خواردنەوەی شیر دەكەنەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری سوودەكانی.

ساڵانە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی (1/6) ی وەك ڕۆژی جیهانی شیر دیاریكردووە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە دروشمی (خواردنەوەی شیر بۆ بەهێزبوون) گرنگی پێدەدرێت.

پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە زۆر بایەخ بە خواردنەوەی شیر بدەن.

1. شیر دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و فسفۆڕو چەندین ماددەی بەسوودی دیكە كە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات.

2. خواردنەوەی شیر سوودێكی زۆر بە ددانەكان دەگەیەنێت.

3. خواردنەوەی شیری سروشتی یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات و ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێكدەخات.

4. بەهۆی بوونی پڕۆتینی پێویست لە شیردا یارمەتی تێربوونی گەدە دەدات و ئەمەش سوودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن.

5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) كە یارمەتی باشتركردنی خەو و فشاری دەروونی دەدات.

 

 

ئـ . كـ