ئەو خواردنانەی دەتوانن شەڕی كۆلیسترۆڵی پێ بكەیت !!

شەممە, 21 تەمموز 2018 06:53

 

 

ئاسانە هەموو جۆرە خواردنێك بخۆی هەتا دەگاتە ئەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵت بەرز دەبێتەوەو زیانت پێ دەگەیەنێت، پێچەوانەكەیشی ڕاستە.

میوەی تازە ،سەوزە، ئەو خواردنانەی دەنكیان هەیە، ئەو خواردنانەی چەوریە باشەكانیان تێدایە لەگەڵ هەندێ خواردنی گیایی تر دەبنە هۆی كەم بوونەوەی چەوری بەگشتی، بەڵام هەندێك خواردن هەن بەتایبەتی بۆ شەڕكردن دژ بەكۆلیسترۆڵ بەسوودن، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. شۆفان: مادەیەكی تێدایە پێی دەوترێ ڕیشاڵی تواوە كە لەكۆئەندامی هەرسدا دەبێتە ڕێگر لەمژینی چەوری و ناهێڵێت چەوریەكە بچێتە ناو سووڕی خوێنەوە، شۆفان بەشێوەی ئامادەكراو هەیەو دەتوانیت بەیانیان بیخۆیت یان دوای خواردنێكی چەور ڕۆژانە دوو تا سێ گرام بەسە.

2. فاسۆلیا: ڕێژەیەكی باش ڕیشاڵی تواوەی تێدایە، زۆرجۆر فاسۆلیا هەیە هەموویشیان باشن، جگە لەوە فاسۆلیا درەنگ هەرس دەكرێت بۆیە ئەو كەسەی دەیخوات درەنگ تر هەست بەبرسێتی دەكات بۆیە وەك خواردنێك بۆ دابەزینی كێش بەكاری دێنن، زۆر جۆر ڕێگە هەیە بۆ ئامادەكردنی فاسۆلیا.

3. چەرەزات: بەتایبەتی بادەم، فولی سودانی و گوێز، خواردنی پەنجا گرام ڕۆژانە لەم چەرەزاتانە دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی چەوری خراپ لەخوێندا جگە لەوە ئەم چەرەزاتانە سوودی تریشیان بۆ دڵ هەیە.

4. هەندێ ماددەی تر هەن كەپێیان دەوترێ ستیرۆل یان ستانۆڵی ڕووەكی ئەمانە لە توێكڵی گەنم، كەپەك، قەرەخەرماندا هەن و هەندێك كارگەیش ئێستا دەیكاتە هەندێ خواردنەوە هەروەها وەك دەرمانی مقەویش هەن خواردنی یەك دوو گرام لێیان ڕۆژانە چەوری خراپی ناوخوێن كەم دەكاتەوە.

5. ماسی چەور: دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ كە مادەیەكە چەوری خراپ كەم دەكاتەوەو چەوری باش زیاد دەكات جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی كەمتر خواردنی گۆشتی سوور بخۆی، خواردنی ماسی دوو تا سێ جار لەهەفتەیەك بەسە بۆ ئەوەی سوودەكەیت دەست بكەوێت.

 

 

ئـ . كـ