خواردنەوەی قاوە بە سادەیی یان لەگەڵ شیر کامیان بەسوودە؟

شەممە, 21 تەمموز 2018 14:45

 پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن کە قاوە بە سادەیی بخورێتەوە و تێکەڵ نەکرێت، چونکە زیاتر سوودی هەیە.

هەروەک ماڵپەڕی "بۆڵدسکای" نوسیویەتی هەرکەسە بە ڕێگەیەک قاوە دەخواتەوە بەڵام ئەو کەسانەی کە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن پێویست دەکات قاوە بە سادەیی بخۆنەوە بەبێ بوونی شەکر و شیر.

Image result for ‫قهوة سوداء أو بالحليب؟‬‎

لە کوپێک قاوەی سادەدا نزیکەی ٤.٥ کالۆری تێدایە بەڵام بە تێکەڵکردنی لەگەڵ شیر بڕەکەی دەبێت بە ٥٦.٦ کالۆری.

قاوەی ڕەش وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات و توانای سەرنجدان زیاتر دەکات بە بەراورد بەو قاوەیەی تێکەڵ بە شیر دەکرێت کە وزەکەی لەدەستدەدات.

Image result for ‫قهوة سوداء أو بالحليب؟‬‎

بەڵام خواردنەوەی قاوە بە سادەیی لە شەودا بەهۆی بوونی ئەو بڕی کافایینەی تیایدایە زیانی هەیە، هەربۆیە باشترە شەوان کاتێک قاوە دەخورێتەوە بڕێک شیری لەگەڵ تێکەڵبکرێت.

Image result for ‫قهوة سوداء أو بالحليب؟‬‎

هەروەها ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستییان هەیە وەکو تێکچوونی ترشەڵۆکی گەدە و تێکچونی میزەڕۆ باشترە خۆیان لە خواردنەوەی قاوەی ساددە بەدوربگرن.

Image result for ‫قهوة سوداء أو بالحليب؟‬‎

جگە لەوانەش قاوەی ڕەش کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە کە ڕێگرە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و بەهێزکردنی توانای سەرنجدان و بەدوربوون لە گۆشەگیری و مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە لە جۆری دووەم، ماندوێتی کەمدەکاتەوە و ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە.


f.q