ئەوەی لەسەر خۆراكە لەقوتونراوەكان نەتزانیوە، ئێستا لە كوردیو بیزانە

یەک شەممە, 22 تەمموز 2018 08:16

 

زیاد بەكارهێنانی خۆراكی قوتووبەند (Canned Food) یەكێكە لە نەرێت و خوە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك و هەرچەندە خۆراكی لەقوتونراو مێژویەكی كۆنیان هەیە، بەڵام هەرگیز نابێت ببێتە جێگرەوە بۆ خۆراكی سروشتی، بۆیە ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك بێت كە خۆراكی لەقوتوونراو بەكاردێنیت، هەوڵ بدە كە تاوەكو بكرێت بڕی كەم لە خۆراكی قووتووبەند بخۆیت، خۆراكەكەت لە فرۆشیارێك بكڕە كە لە ویژدان و دەستپاكییەكەی دڵنیایت.

 

بۆچی كاتێك هەر خۆراكێك كە لەقوتو دەنرێت چەندین مادەی كیمیایی تێدەكرێت؟

 

1/ بۆ ئەوەی كە (بەكتریا) لەناویدا گەشە نەكات و خۆراكەكە بۆگەن نەبێت.


2/ هەروەها بۆ ئەوەی كە رەنگ و شێوە و بۆن و چێژی پارێزراو بێت.

 

 

چۆن خۆراكێكی لەقوتوونراوی تەندروست و سەلامەت هەڵدەبژێریت و جیای دەكەیتەوە لەو خۆراكەی نەشیاوە بۆ خواردن؟

١ـ سەرەتا قووتووەكەت بە باشی بپشكنە، سەیری بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونی بكە، زانیاری و راستییە خۆراكییەكان (Nutritional Facts) بە باشی بخوێنەوە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە لەگەڵ تەمەن و تەندروستیتدا دەگونجێت.

2/ خۆراكی قوتووی قۆپاو و هەڵئاوسا و ژەنگاوی بەكارمەهێنە بۆ خواردن، قوتووی كونبوو ئەگەری پیسبوونی بە (میكڕۆب) لێدەكرێت.

3/ ئەگەر خۆراكی ناو قوتووەكە كەرەكیفەی كردبوو یان بەسەرچووبو ئەوا ئەم خۆراكە بۆ خواردن ناشێت، لەوانەیە ببێتە هۆی ژاراویبوون بە خۆراك.

 

 

ئەو رێنمایە تەندروستیانە كامانەن بۆ ئەو كەسانەی كە خۆراكی لەقوتوونراو زۆر بەكاردەهێنن پێویستە رەچاوی بكەن؟

1/ لەوانەیە كە خۆراكی لەقوتوونراو بۆ ماوەی (١-٢) ساڵ بەبێ گرفت بمێنێتەوە ئەگەر بە شێوەیەكی رێك و زانستییانە هەڵبگیرێت و كۆگا بكرێت.

2/ پاش كردنەوەی قوتووی خۆراك دەتوانرێت كە بۆ ماوەی رۆژێك یان دوو رۆژ لەناو بەفرگر(سەلاجە)دا هەڵبگیرێت.
3/ خۆراكی لەقوتوونراو كوڵێنراوە و بۆ خواردن ئامادەیە و پێویست بە دووبارە كوڵاندنەوە ناكات.
4/ شلەی ناو خۆراكی لەقوتوونراو مادەی خۆراكیی تواوە لەخۆدەگرێت و بۆ خواردن دەشێت

 

 

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ
س ب