ئەم دوو كەسە پەڵپینە بخۆن

دوو شەممە, 23 تەمموز 2018 06:14

 

 

توێژینەوە نوێكان ئەوەیان سەلـماندووە كە ڕووەكی پەڵپینە زۆر بەسوودە بۆ جەستە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڕووەكە ڕێژەیەكی زۆری لە ئۆمێگا سێی تێدایە، هەروەها ڕێژەیەكی زۆری لە مادەی ئاسن و كالیسیۆم تێدایە، كە بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسك و ددانەكان و ڕێگری كردن لەهەستی ماندووێتی ‌و باشتركردنی باری تەندروستی جەستە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێكی ئەم ڕووەكە دەكەین.

یەكەم : تەندروستی دڵ بە جێگیری دەهێڵێتەوە: یەكێك لە سووەكانی خواردنی پەڵپینە ئەوەیە كە دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی لەرێگەی باشتركردنی ئاستی لێدانەكانی دڵ، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادەی ئۆمێگا سێ لە پەڵپینەدا بەسوودە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ كە بە (LDL) ناسراوە، ئەمەیش وا دەكات خوێن بەناو لوولەكانی خوێندا بەشێوازێكی ئاسایی هاتووچۆ بكات و دڵ پارێزراوبێت و تووشی هیج كێشەیەك نەبێت.

دووەم : پەڵپینە توانای بینین باشتر دەكات پزیشكان دەڵێن بەهۆی ئەوەی ئەم رووەكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین () و دژە ئۆكسانەكانی (بیتا كارۆتین) بینایی چاوەكان باشتر دەكات و ناهێڵێت ئاستی بینایی چاوەكان كەم بێتەوە، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە گرینگی بە خواردنی پەڵپینە بدەین، چونكە زۆر بەسوودە بۆ چاوەكانمان و بیناییان.

 

ئـ . كـ