پاکكەرەوەکانی گه‌رماو و توالێت چ زیانێك به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن ؟

چوار شەممە, 08 ئاب 2018 14:10

 هەندێ پاککەرەوە هەن کە لەماڵەوە بەکار دەهێنرێن و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت پێیان دەڵێن فاس و فلاش و ئەلکلۆرکس پاککەرەوەیەکە بەکاردێ بۆ لابردنی کاربۆناتی کالسیۆم کە دروست دەبێت لە حمام و تەوالێت.. ئەلکلۆرکس ماددەیەکی ڕەنگ لابەرە بۆ لابردنی پەڵەی سەر جلوبەرگ ،هەروەها بۆ سپی کردنەوەی تەوالێت وحمام و کاشی بەکاردێت .
زۆرجار هەندێ کەس ئەم دوو پاککەرەوەیە تێکەڵ دەکەن چونکە وا دەزانن بە تێکەڵ کردنیان باشتر پاک دەکەنەوەو بەهێزتر دەبن بەڵام لە ڕاستیدا بەتێکەڵکردنیان  دەبێتە هۆی دەرچوونی گازی کلۆر کە ئەویش ژەهرە هه‌روه‌ها دەبێتە هۆی هەناسە توندی و کار لە سیەکان دەکات. 
 دواتر مەترسی ژەهراوی بوون بەم ماددانە نزیکەی لە سەدا ٨٠ یە.
بەردەوامی بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی دەماری هەست و زیانگەیاندن بە جگەر و گورچیلە(کلیه)و پەنکریاس وکۆئەندامی دەمار.


f.q