چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر سوده‌كانی نانی جۆ

چوار شەممە, 15 ئاب 2018 13:19

ئەگەر بزانن نانی جۆ چەند بەسوودە ھەرگیز گرنگی به‌ نانی گەنم ناده‌یت و بیر له‌نانی جۆ ده‌كه‌یته‌وه‌،  بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، کۆمەڵێک سوودی لە ڕادەبەدەری تەندروستی ھەیەوه‌ك:

 ١- بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی ڕیشاڵ لە جۆدا بوونی ھەیە یارمەتی کرداری ھەرس کردن و ڕێکخستنی پرۆسەی میتابۆلیزم و دابەزاندنی و کێش و نەھێشتنی قەبزی ئەدات.

2-مادەی سیلینیۆم لە ھەموو خۆراکێکدا بوونی نییە بەڵام لە جۆدا ڕێژەیەکی بەرز ھەیە، کەمی ئەم ماددەیە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی شێرپەنجەی پێست و جگەرو قۆڵۆن و گەدە و سنگ دائەنرێت، چونکە سیلینیۆم وا ئەکات جگەر لەو ماددە شێرپەنجەییانە پاک بکاتەوە.

٣- بەھۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵ و نزمی ڕێژەی کاربۆھایدرات وا لە ڕژێنی ئەنسۆلین ئەکات بە ڕێک و پێکی کاربکات، بەمەش بە شێوەیەکی باش یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن ئەدات، بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە کە شەکرەیان ھەیە.

٤- یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ و چەورییەکانی خوێن ئەدات.

٥- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی تری دڵ کەم ئەکاتەوە.

٦- یارمەتی پتەو بوونی ئێسکەکان ئەدات.

٧- تەندروستییەکی باش بە پێست ئەگەیەنێت و وا ئەکات پێست درەنگتر چرچوو لۆچ بێ.

٨- ئەو کەسانەی نانی جۆ ئەخۆن بە دەگمەن تووشی نەخۆشییە درمییەکان ئەبن، ئەوانەشی تووش ئەبن لە کەسێکی ترەوە بۆیان ئەگوێزرێتەوە.

٩- جیھازی بەرگری لەش بەھێز ئەبێت لە ئاستی ئەو نەخۆشییانەی تر کە کاردەکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش، وەکو ڕۆماتیزم و سەوەفان.

ن.ش