بۆ پیاوان و ئافرەتان .. ئەگەر ئەم كێشەیەتان هەیە، خورما بخۆن

سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018 06:07

 

 

بەپێی ڕێنماییەكانی پسپۆڕانی نەشتەرگەری گشتی و هەناو هەندێك خواردن كاریگەری زۆری تەندروستی بەسەر جەستەوە هەیە.

خورما یەكێكە لەو خواردنانەی كە توێژینەوەی زۆری لەبارەوە كراوە، وزەی زۆری تێدایەو شەكرەكەی سووكەو پاش نیو كاتژمێر ئامادەیە، بە پێچەوانەی میوەكانی تر كەوا ماوەیەكی زۆری دەوێت و هەروەها ڤیتامینی ئەی و بی زۆر زیاتری تێدایە لە میوەكانی تر.

خورما ئەم پێكهاتانەی خوارەوەی تێدایە ...

1. ڤیتامینەكانی (ئەی و بی) و شەكری فراكتۆزو گلۆكۆزو سوكرۆزی تێدایە.
2. كانزای ئاسن و كالیسیۆم و مەگنسیۆم و فسفۆری تێدایە.
3. زەیت و ریشاڵ و سلیلۆزی تێدایە.
سوودەكانی خورما ...
1. بۆ بە هێزكردنی چاو باشە، چونكە ڤیتامینی ئەی تێدایە.
2. بۆ چارەسەری كۆ ئەندامی هەناسە باشە لەبەر ئەوەی كە ڤیتامینی ئەی تێدایە كە بەرگری خانە داپۆشراوەیەكانی ناو بۆرییە هەواكان زیاد دەكات.
3. هەموو ئەندامە هەستیارەكان چاڵاك دەكات وەك بۆن و تام و بینین و بیستن و هۆش و بیریش تیژ دەكات.
4. هێمن كەرەوەی ماندووبوونە، چونكە مەگنسیۆمی تێدایە.
5. دەمارو كارەكانی بە هێز دەكات بەهۆی بوونی ڤیتامین بی وزەیەكی زۆریش بۆ وەرزشوانان دابین دەكات.
6. چاڵاكی جگەر زیاد دەكات.
7. بۆ نەخۆشییەكانی پێست باشە، چونكە ڤیتامین ئەی تێدایە.
8. بۆ چاڵاكی مێشك و شەشەی ددان باشە بەهۆی ئەوەی فسفۆری تێدایە.
9. چاڵاكی سێكسی زیاد دەكات.
10. بۆ كۆئەندامی میزەڕۆ بە سوودە بە تایبەتی كە شەكری فراكتۆزی تێدایە.
11. بۆ هەرس و ڕەوانی باشە، چونكە ڕیشاڵ و ڤیتامین بی تێدایە.
12. بۆنی ئارەقەو لەش بە گشتی خۆش دەكات.
13. بۆ بە ساڵاچووانیش چاڵاكی خوێن زیاد دەكات.

 

 

ئـ . كـ