سووده‌كانی خوێن به‌خشین بزانه‌

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 13:31

پزیشکەکان بەردەوام ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە خوێنیان زۆرە بە بەخشینی خوێن.

ماڵپەڕی " buzzkito" باس لە سوودەکانی خوێنبەخشین دەکات.

ئەو کەسانەی خوێنیان زۆرە بە بەخشینی خوێن سوود بە کەسێکی دیکە دەگەیەنن و سوودی تەندروستی بۆ بەخشەر دەبێت.

بەخشینی خوێن پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەکات، هەروەها %٨٨ ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە و خوێن خرۆکەی سووری نوێ دروست دەکات.

بەخشینی خوێن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و بڕی ئاسنی نوێ بەرهەم دێت.

خوێنی بەخشراو سوودێکی زۆری هەیە بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی خوێن کە ناودەبرێت بە " Leucémie"، هەروەها ئەو کەسانەی دووچاری ڕووداوی لەناکاو دەبن سوودی لێدەبینن.

خرۆکە سوورەکانی خوێن ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەیان پێویستە تا بە تەواوی تازە ببنەوە، باشترە دوو مانگ جارێک خوێن ببەخشرێت.

بەخشینی خوێن یەکسانە بە ٣٠ خولەک ڕاکردن، کە ئەمەش سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.



ف.ق