بە 7 نیشانە بزانن گورچیلەتان بەردی تێدایە

14/09/2018 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

حەوت نیشانە هەن كە ئاماژەن بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەدا، پێویستە هەر یەكێك لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەیدا ڕەچاویان بكات تاوەكو لەكاتی بوونی هەر یەكێك یان چەند دانەیەك لەم نیشانانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندانی میزو میزەڕۆ بكات بەمەبەستی پشكنینی گورچیلەكانی، ئەوانیش بریتین لە:

1. ئازاری ناو سك.
2. هەست كردن بە دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوە.
3. ئازارێكی زۆر لە پشت و لا تەنیشتدا.
4. گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی سور یاخود قاوەی.
5. زۆر میز كردن.
6. ئازاری زۆر لە كاتی میز كردندا.
7. گۆڕانی بۆنی میز بۆ بۆنێكی ناخۆش.

 

 

ئـ . كـ