هەر ئافرەتێك 3 خۆخ بخوات، ئەمەی بەسەر دێت

شەممە, 22 ئەیلول 2018 07:12

 

 

پزیشكانی پسپۆڕ ئەوەیان سەلـماندووە، كە ئەگەر رۆژانە هەر ئافرەتێك سێ خۆخ بخوات، ئەوا لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك رزگاریان دەبێت.

لێكۆڵەران ئاماژەیان بەوەكردووە، لە زانكۆی واشنتۆن توێژینەوەیەك ئەنجامدراوە لەسەر میوەی خۆخ، ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە ئەو مادەیەی لە سێ خۆخدایە توانای ڕزگاركردنی ئافرەتانی هەیە لە شێرپەنجەی مەمك.

پزیشكەكەو تیمەكەی زیاتر لەبارەی ئەم توێژینەوەیە رایانگەیاندووە، خواردنی سێ خۆخ بۆیە پێویستە، چونكە ئەم میوەیە ڕێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانەكان و مادە بەرگرییەكان دابین دەكات بۆ جەستەی ئافرەتان كە ئەم مادانە كاریگەری دروست دەكەن لەسەر خانە شێرپەنجەیییەكان و وردە وردە خانە شێرپەنجەیییەكان شی دەكەنەوە.

ئەم توێژینەوەیەش لەسەر ئافرەتێك ئەنجامدرا كە كێشی دەگەیشتە (63) كیلۆگرام، بۆیە توێژەران پێیان وایە، كە ڕۆژانە سێ خۆخ بخوات، بۆ ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە، دوای ئەو ماوەیە توێژەران ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە ئەم مادانەی لە خۆخەكەدان وردە وردە خانەكانی شێرپەنجەیان نەهێشت و شییان كردەوە.

 

 

ئـ . كـ