گەڵای ئەم میوە پایزییە بۆ لابردنی بەردی گورچیلە بەسوودە

سێ شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2018 07:47

 

 

گێوژ میوەیەكی وەرزییەو لەسەرەتای پایزدا بەردەگرێت‌ و لەناوەڕاستی پایزدا پێدەگات، بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەتایبەتی كە رێژەیەكی بەرز لە ئاوێتە فلاڤانۆیدە چاڵاكەكان لەخۆدەگرێت، بەڵام گێوژ میوەیەكی قورسە بۆ هەرسكردن بۆیە پێویستە زۆر نەخورێت، بەتایبەتی كە بۆ یەكەم جار یەكێك دەیخوات، دواتر كاریگەرییەكانی كەم دەبێتەوە، هەروەها زۆرخواردنیشی دەبێتە هۆی سەرئێشە.

گێوژ چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان وەكو ئەمانەی خوارەوە:

1. پاراستنی دڵ و چاڵاككردنی ماسوولكەی دڵ بە رێگرتن لەو ئەنزیمانەی كە ماسوولكەی دڵ لاواز دەكەن ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ تووشبووان بە جۆرێكی سووكی پەككەوتنی دڵ.
2. بەهێزكردنی توانای ماسوولكەی دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن.
3. فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن.
4. رێكخستنەوەی لێدانە ناڕێكەكانی دڵ.
5. سووككردنی پەستی و گرفتەكانی لە ئافرەتانی پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە.
6. رێگرتن لە نیشتنی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا.
7. خواردنی گێوژ كاریگەرییەكی ئارامبەخشی هەیە بەوەی كە یارمەتی نووستنێكی ئارام دەدات بەتایبەتی لە تووشبووان بە خەوزڕان.
8. هەروەها هاریكاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین دەكات كە شانە بەستەرەكانی لەش پێكدەهێنێت بەمەوە جومگەكان دەپارێزێت.
9. فەرمانەكانی كۆئەندامی میزەڕۆش باشتر دەكات. گێوژی سوور و زەرد هەمان بەهای خۆراكییان هەیە.
10. دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، چونكە دەبێتە هۆی فراوانبوونی مولولە خوێنبەرو خوێنهێنەرەكان، بەوتەی شارەزایەكی رووەكی سروشتی، گەڵای ئەم رووەكە بۆ لابردنی بەردی گورچیلە بەسوودە.

رۆژنامەی هەولێر

 

 

ئـ . كـ