چۆن خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت له‌ ئازاری مل

چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 13:30

دانیشتنی زۆر و خەوتن بە شێوازێکی هەڵە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت بەتایبەت مل کە تووشی ئازار و گرژبوونی ماسولکەی دەکات.

ماڵپەڕی عاجل ئاماژەی بە چەند ڕێنماییەك کردووە بۆ کەمکردنەوە و ڕزگاربوون لە ئازاری مل، بەم جۆرە:

- لەسەر پشت یان لەسەر لا بخەوە، دووربکەوەرەوە لە خەوتن لەسەر سك، چونکە زیان بە مل دەگەیەنێت.

- ئەگەر گەشتی دووروودرێژت کرد بە ئۆتۆمبێل، چەند جارێك بوەستە و کەمێك بحەوێرەوە.

- ئەگەر لەسەر کارەکەت ناچاریت بۆ ماوەیەکی زۆر دابنیشیت، ئەوا دەبێت چەند جارێك بحەوێیتەوە و ملت بجوڵێنێت تا ماسولکەکانی گرژ نەبێت و تووشی ئازار نەبیت.

- بەردەوام بیرت بێت بەڕێکی دابنیشە و بوەستە نەك بنوشتێیتەوە.

- شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بەرز بکەرەوە بەجۆرێك لە ئاستی بینیتدا بێت بەبێ ئەوەی مل بنوشتێنیتەوە.

- لەکاتی خەوتندا سەرینەکە بخەرە ژێر ملت، دەبێت بەرزی سەرینەکە بەجۆرێك بێت ملت بگات بە ئاستی شانت، بەتایبەت  ئەگەر لەسەر لایەك خەوتی.

- پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمپیوتەر کارت کرد دەستت بخەرە سەر سەرت و هەناسەی قوڵ بدە، بەم جۆرە ماسولکەکانی ملت دەحەوێنەوە.



ف.ق