پەیوەندی بەشەكرەوە هەیە، نهێنییەكی زۆر سەیری خواردنی بادام بزانن !!

هەینی, 12 تشرینی یەکەم 2018 06:38

 

 

زۆرجار پزیشكەكان ئامۆژگاری نەخۆشەكان دەكەن بەوەی بۆ چارەی كۆمەڵێك گرفتی تەندروستی پەنا بۆ خواردنی بادام ببەن. 

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، هەر كەسێك رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی (60) گرام بادەم بخوات، ئەوا لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرەو نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ بەدوور دەبێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراك دووپاتی ئەوە دەكەنەوە، كە خواردنی بادام بەهای خۆراكی خۆی هەیە، بەشێوەیەك توانای ئەوەی هەیە كە بۆ ماوەی چوار مانگ لەشی مرۆڤ لە توشبوون بەنەخۆشی شەكرە بپارێزێت، چونكە بادەم رێژەی دەردانی ئەنسۆلین رێكدەخات.

هاوكات بۆ رێكخستنی رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن پسپۆڕان دەڵێن، بادەم سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ئەو مەبەستە.

هەروەك بادەم بە بوونی پرۆتین و چەندین ڤیتامین دەوڵەمەندەو هەستكردن بە تێربوونیش دەبەخشێت بەوەش مرۆڤ لە دووچار بوون بە كێشی زیادەو قەڵەوی دەپارێزێت.

 

 

ئـ . كـ