بۆ چارەی 6 نەخۆشی هەناربخۆن

شەممە, 13 تشرینی یەکەم 2018 04:38

 

 

هەنار سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و سوودێكی زۆریش بەتەندروستیمان دەگەیەنێت كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. ڕێگری دەكات لەگەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان بەتایبەتیش شێرپەنجەی پڕۆستات.

2. خواردنی شەربەتی هەنار بەسوودە بۆخانمانی دووگیان، چونكە یارمەتی دەرە لە گەیشتنی ڕێژەیەكی زۆر لەئۆكسجین بۆكۆرپەلە.

3. دەبێتە هۆی پاككردنەوەی جگەرو خوێن.

4. بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و مادەی دژەئۆكسان تێیدا دەبێتە هۆی دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن.

5. بۆدابەزاندنی كێشی لەش بەسوودە بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسان تێیدا.

6. دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێندا.

 

 

ئـ . كـ