ئه‌و 4 خۆراكانه‌ كامانه‌ن بۆ به‌هێزكردنی قژی پیاوان به‌سووده‌

سێ شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2018 13:11
درێژکردن و چڕکردن و بەھێزکردنی قژ تەنیا بۆ ژنان نییە بەڵکو زۆرێک لەپیاوان ئەو گرفتەیان ھەیە و ھەوڵی بەدەستھێنانی چارەسەرێکی گونجاو دەکەن بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو گرفتە، لێرەدا ھەندێ لەو خۆراکە گرنگانە دەخەینەروو: 
١. ھێلکە: زۆرێک کانزای وەک زنک، ئاسن، کبریتی تێدایە کەگرنگە بۆ گەشەی قژ، سەرباری ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە. 
٢. ماسی سەلمۆن: لەباشترین جۆری خۆراکییە چونکە ئۆمیگا ٣ی چەوری تێدایە و قژ پێویستیەتی بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانی و درەوشانەوەی.
٣. ئەڤۆکادۆ: دەوڵەمەندە بەترشە چەوری سروشتی تەندروست و بەسود بۆ قژ و لەش. 
٤. ڤیتامین سی گرنگە بەوپێیەی سوڕی خوێن لەمولولەکانی خوێندا دەجوڵێنێت و خۆراک دەداتە تاڵە مووەکان، ئەمەش لەلیمۆ، شلیک، پرتەقاڵ، کیوی، دا ھەیە.




ف.ق