سووده‌كانی هه‌نار ئه‌مانه‌ن

شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2018 12:17

توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ هه‌نار وه‌ک میوه‌یه‌کی به‌ سوود گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و مادده‌ سوودبه‌خشانه‌ی که‌ له‌ هه‌نار دا هەن .

هه‌نار، ده‌وڵه‌مه‌ندترین میوه‌یه‌ له‌ رووی بوونی رێژه‌یه‌کی زۆر ماده‌ سودبه‌خشه‌کانی وه‌ک “کالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم ” ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری ته‌واویان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌تی به‌هێزکردنی ئێسک

هه‌روه‌ها هه‌نار ده‌بێته‌ هۆی رێکخستنی هاوسه‌نگی ئاو له‌له‌شی مرۆڤ و جگه‌ له‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین ” ئه‌ی و دی ”
هه‌نار ده‌بێته‌ هۆی رێکخستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ش و پله‌ی گه‌رمی له‌ش و هه‌روه‌ها دابینکردنی رێژه‌یه‌کی باشی شه‌کری سروشتی و توانا و هێزه‌ بۆ خانه‌کانی له‌ش هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رئێشه‌.



ف.ق