چی دەکەیت کاتێک ئێسکی‌ ماسی‌ له‌قوڕگت ده‌گیرێت؟

شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2018 12:28

ماسی خۆراکێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکان خواردنی ماسی سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێت 2 جار گۆشتی ماسی بخورێت ،وه‌ک ده‌زانین ماسی له‌ ئێسک و کڕکڕاگه‌ی زۆر پێک هاتوه‌ بۆیه‌ ده‌کرێت زۆر جار له‌ کاتی خواردن و به‌کارهێناندا توشی ناڕه‌حه‌تی ببینه‌وه‌ وه‌ک گێرانی ئێسکی ماسیه‌که‌ له‌ قوڕگ که‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرمان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان به‌سه‌رهاتبێت که‌ توشی ناڕه‌حه‌تیه‌کی زۆرمان ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ نه‌توانین خۆراک بخۆین ، ئه‌مه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاریبێنین له‌ حاڵه‌تێکی لەو شێوەیە ،  ئه‌گه‌ر هاتوو ئێسکێکی ماسی له‌ قوڕگمان گیر بوو به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌ خۆشخانه‌ بکه‌یت چی بکەین ؟

 

چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌ زه‌یتون بێنه‌و له‌ناو هه‌ندێک ئاودا بیکۆڵێنه‌و دواتر ئه‌و شه‌ربه‌تی‌ زه‌یتوونه‌ هه‌ر به‌گه‌رمی‌ و به‌ هێواشی و له‌سه‌رخۆ بیخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی زه‌یتوونه‌که‌ بۆ چه‌ند خوله‌کێک له‌سه‌ر ئێسک یان دڕکی ماسیه‌که‌ بمێنێته‌وه‌،پاشان و دوای‌ چه‌ند خوله‌کێک ده‌بینیت که‌ نه‌ ئێسکه‌که‌و نه‌ ناڕه‌حه‌تیه‌که‌شی‌ له‌قوڕگا نامێنێت

ئه‌گه‌ر بڕواش به‌ کاریگه‌ری‌ ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ ناکه‌یت ده‌توانیت تاقی‌ بکه‌یته‌وه‌، بۆنموونه‌ هه‌ندێک ئێسکی‌ ماسی‌ بکه‌ره‌ ناو شه‌ربه‌تێکی‌ کوڵاوی‌ زه‌یتوونه‌وه‌ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد ده‌بینیت که‌ پاش چه‌ند خوله‌کێک ئێسکی‌ ماسیه‌که‌ نه‌رم ده‌بێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ک وه‌کو مه‌عکه‌رۆنیه‌کی نه‌رمی لێدێت .




ف.ق