چۆن خۆت له‌ چه‌وری ورگ ڕزگار ده‌كه‌یت

20/10/2018 - 16:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

کۆمەڵەی خۆراکی ئەڵمانی دەڵێ چەوریی خوارووی سک لە ریزی چەورییە "پێداگر"ەکان دادەنرێ، چونکە بە ئاسانی دانابەزێت و ناتوێتەوە، لە هەمانکاتدا مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.
ئەم هۆکارانە هانی زۆربوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەدەن، کە پاڵنەرێکی کۆبوونەوەی چەورییە لە جەستەدا.

بۆیە رێنمایی خەڵکی دەکات تەکنیکەکانی خاوبوونەوە و وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ن .
هەروەها شەوانە 6-8 کاژێر خەوی ئارامیان هەبێت.

هەروەها پێویستە پێڕەوی رێجیمێکی خۆراکیی تەندروستانە بکرێ، وەکوو زۆر خواردنی سەوزەکان و میوە کەم شەکرەکان و بەرهەمەکانی دانەوێڵە توێکڵدارەکان و کەمخواردنی چەوری، شەکر و فاستفوود.

هەروەها بە نەریتکردنی وەرزشی رۆژانە و جموجووڵ و چالاکیی جۆراوجۆر، چونکە ئەمانە پرۆسەی زیندەپاڵ و سووتاندنی چەورییەکان تاودەدەن.




ف.ق