توێژینەوە: چەق بەستوویی قاچ و بیركردنەوە لە خۆكوشتن پەیوەندیان هەیە

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 06:01

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، ئەو كەسانەی كێشەی جووڵەی نەسرەوتی قاچیان هەیە لەوانەیە ئەگەری بیركردنەوەیان لە خۆكووشتن زیاتر بێت و یاخوود پلان دادەنێن بۆ كۆتایی ‌هێنان بەژیانیان.

گرفتی جوڵانەوەی نەسرەوتی قاچ دۆخێكە ئارەزوویەك دروست دەكات بۆ جوڵاندنی قاچ و كۆنترۆڵ ناكرێت، هۆكاری ئەمەش بۆ ناڕەحەتی دەگەڕێتەوە. ئەم ئارەزووە لە شەواندا زیاتر دەبێت كاتێك كەسەكە دادەنیشێت یاخود پاڵ دەكەوێت.

لە هەموو تەمەنێكدا ئەگەری تووشبوون بەم گرفتە هەیەو زیاتر لە تەمەنی گەورەدا ڕوودەدات، دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی خەو، كە ئەویش كاریگەری لەسەر چاڵاكی و بەئاگایی ڕۆژانەی مرۆڤ هەیە.

(برایان كۆ) یاریدەدەری پرۆفیسۆری پزیشكی هەستە دەمار لە زانكۆی (ێیڵ) دەڵێت، تووشبوان بەم گرفتە دەڵێن : كاتێك پاڵ دەكەون هەست بەنائارامی لە قاچیاندا دەكەن و دەبێت بیجوڵێنن و بەمەش زۆر لە جێگەدا نامێننەوە.

سەرباری ئەمەش برایان دەڵێت، ئەمەش واتای ئەوەیە نەخۆشەكان كەم خەو دەبن و كەمخەویش دەبێتە هۆكاری خەمۆكی و بیركردنەوە لە خۆكووشتن.

تیمی توێژینەوە نەیانتوانی دڵنیابن كە گرفتی جووڵانی نەسرەوتی قاچ دەبێتە هۆكاری بیركردنەوە لەخۆكووشتن، بەڵام توانیان بڵێن : پەیوەندی لەنێوانیاندا هەیە.

 

 

ئـ . كـ