لە کاتی خواردنی ھێلکەی کوڵاو ئاگەداری ئەم خاڵانە بن

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 13:53

ھێلکەی کوڵاو بە ژەمێکی سووک دادەنرێت و خێراییش ئامادە دەکرێت، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە نابێت لە ھەفتەیەکدا لە سێجار زیاتر بیخۆن.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "سەحەتی"، گومان لەوەدا نییە کە ھێلکەی کوڵاو کۆمەڵێک سوودی بۆ لەش ھەیە، بەڵام پەیوەندی ھەیە بە سکچوونی مرۆڤ، بۆیە دەبێت بە ئاگەدارییەوە بیخۆن.
 

ماڵپەڕەکە لە درێژەی باسەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، سکچوون بە تێکچوونی باری تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت و پێویستی بە چاودێرییەکی ورد ھەیە، بە تابیەتییش لە جۆری ھەڵبژاردنی خۆراکەکان، زۆر خواردنەوەی ئاو و گیراوەکانی دیکە وەکو چای و گیراوەی میوەکان.
 

ھەروەھا ئاماژەی بەوە کردووە، خواردنی گێزەر و پەتاتەی کوڵاو یەکێکن لەو خۆراکانەی بە سوودن بۆ سکچوون، بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی کە ھەستیارییان بەرامبەر بە خواردنی ھێلکەی کوڵاو ھەیە، تووشی سکچوونیان دەکەن، جگەلەوەیش لەوانەیە تووشی سووتانەوە و سووربوونەوەی پێستیان بکات، ئەوانەی کە ئەکزیمای پێستیان ھەیە بە ھەمان شێوە زیانی ھەیە.




ف.ق