بە 10 خاڵ بزانن نەخۆشی جگەرتان هەیە !!

سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 06:21

 

 

جگەری مرۆڤ یەكێكە لەگرنگترین ئەندامەكانی جەستە بۆ بەردەوام بوون لەژیانێكی تەندروست، كاری سەرەكی جگەریش شكاندنی ماددە خۆراكییەكانی ناو خواردنەو یارمەتی هەرسكردنیان دەدات، كاتێك جگەر نەخۆش دەكەوێت دەبێت بە زووترین كات چارەسەر بكرێت.

ئەم هێمایانە گەر لە جەستەدا دەركەوتن ئاماژەیە بۆ ئەوەی جگەرت نەخۆشە:

1. گۆڕانی پێست و نینۆك : كاتێك ڕەنگی پێست و نینۆك دەگۆڕێت و بەرەو زەردی دەڕوات مانای وایە جگەر كارەكانی خۆی بە باشی ئەنجام نادات.
2. گۆڕانی ناوسك و دروست بوونی ئازار لەناوسكدا بەبێ هۆكارێكی زانراو.
3. زۆربوونی گاز (باكردن) مانای وایە خواردنەكان بەباشی هەرس نەبوون و جگەر كێشەی تێدایە.
4. ماندوویی: جگەر پێویستی بە ووزەیە بۆ ئەنجامدانی كارەكانی ڕۆژانەی، گەر هەستت بە ماندوویی كرد واتە ووزەت كەمەو جگەر ناتوانێت كارەكانی بە باشی ئەنجام بدات.
5. گۆڕان لە میزدا : كاتێك جگەر زیانی بەردەكەوێت ڕەنگی میزیش دەگۆڕێت بەرەو زەردێكی تۆختر یاخود بەرەو سوورباو دەچێت.
6. خورانی پێست : گەر بەردەوام هەندێك شوێنی پێستت دەخورێت مانای وایە جگەرت كێشەیەكی هەیە.
7. دڵتێكەڵهاتن: كێشەكانی هەرس وەك دڵەكزێ و هەرسنەكردن پەیوەستە بە كێشەكانی جگەرەوە.
8. كێش دابەزینێكی زۆر: كێش دابەزین لەناكاودا دەگەڕێتەوە بۆ كێشە لە جگەردا گەر هیچ هەوڵێكت نەدابێت كێشت دابەزێنیت.
9. كۆبوونەوەی ئاو: كۆبوونەوەی ئاو لە هەندێك بەشی جەستەدا وەك قاچ مانای لاوازی جگەرە.
10. گۆڕان لە پاشەرۆدا كاتێك خوێن هەبوو.

 

كوردستانى نوى

 

 

 

ئـ . كـ