سوودەكانی خواردنەوەی شیر لەگەڵ زەردەچەوە بزانن

چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 06:57

 

 

زانایانی زانكۆی دەلهی لە ووڵاتی هیندستان ئاماژەیان بەوەداوە كە خواردنی زەردەچەوە لە توانیادا هەیە فشاری خوێن و دڵ كەمبكاتەوە هەربۆیە ئەوانەی كە فشاری خوێنیان هەیە دەتوانن كەڵك لە خواردنی زەردەچەوە وەربگرن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە كە كە خواردنی زەردەچەوە ڕۆڵێكی باشی هەیە بۆ شەكری خوێن و ڕۆڵێكی كاریگەریشی هەیە بۆ دڵ، لە پاڵ سوودەكانی زەردەچەوە پزیشكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە هەوڵبدەن شیرو زەردەچەوە بەیەكەوە بخۆنەوە، خواردنی زەردەچەوە لەگەڵ شیر چەندین سوودی هەیە بۆ جەستەو توانای لەناوبردنی هەوكردنی هەیە، هەر بۆیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی سەرماو ئەنفلۆنزا دەبنەوە، وە ئەگەر بێت و بۆ ئەو خواردنەوەیە هەنگوینی ئەسڵی تێكەڵ بكرێت ئەوا سوودی باشی هەیە بۆ كۆكەو ئەوانەی لە ناكاو موچركە بەگیانیاندا دێت و ژانەسەریان هەیە.

زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنەوەی شیرو زەردەچەوە بەیەكەوە بەسوودترە لە چای سەوز، هەربۆیە بە پێویستی دەزانن لەم وەرزەدا زۆر بایەخ بەخواردنەوەی بدرێت، چونكە لە توانایدا هەیە جەستە بپارێزێت لە سەرماو بەرگری جەستە زیاد بكات.

هاوكات بەسوودە بۆ ئەوانەی ئازاری گەدەو جومگەكانیان هەیە چارەسەری ئازاریان دەكات، شیرو زەردەچەوە سوودی زۆر كاریگەری هەیە بۆ پاراستنی جەستە لە شێرپەنجەی مەمك و پێست، وە زۆر كاریگەرترە لە بەكارهێنانی دەرزی و حەبی كیمیایی و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت.

هەر بە گوێرەی توێژینەوەكان خواردنەوەی شیر لەگەڵ زەردەچەوە لە توانایدا هەیە هەموو ماددە زیان بەخشەكانی جەستە بكاتە دەرەوەو لە ژەهرو مادەی زیان بەخش بیپارێزێت، وە كرداری جگەر چاڵاك دەكات وە كاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر بەگەنجی هێشتنەوەی پێست و گەنجیتان دەپارێزێت.

لە بابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتووە، زانایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بە لایەنی كەمەوە دوو تا سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا بیخۆنەوە، كە لەگەڵ هەر كوپە شیرێكدا كەوچكێكی چا، زەردەچەوەی لەگەڵ تێكەڵ بكەن و بخۆنەوە.

 

 

ئـ . كـ