زەیتون بخۆن، نهێنییەكی تری ئاشكرا كرا

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 05:43

 

 

زانایانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، لە پێكهاتەی توێكڵی زەیتوندا جۆرە پێكهاتەیەك هەیە كە لە توانایدا هەیە شانەكانی شێرپەنجە لەناو ببات، وە جەختیش دەكەنەوە كە بەهای خۆراكی زەیتوون ئەوەندە گرنگە بە هیچ نرخێك پێوەر ناكرێت و بە گەورەترین چەك بۆ دژایەتی شێرپەنجە ناوی دەبەن.

زانایانی ئیسپانیا توێژینەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە، ئاماژەیان بەوەداوە لە پێكهاتەی توێكڵی زەیتوون هەیە كە لە (80%) ی ترشی زەیتوون پێك دەهێنێت، لە توانایدا هەیە شانە شێرپەنجەییەكان لەناو ببات و هەموو شانە دروستبووەكانیش تێك بشكێنێت.

هەروەها زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە زەیتوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، كە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە بۆ جەستەو پێكهاتەكانی جەستە، هەروەها پارێزگاری دەكات لە جەستە لە مادە زیان بەخشەكان و ژەهری جەستەش پاك دەكاتەوە، هاوكات جەستە دەپارێزێت لە ڤایرۆس و بەكتریا.

زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنی زەیتوون خۆراكێكی باشەو توانای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمكی هەیە، وە زەیتوون چەندین سوودی تریشی هەیە هەروەها زانایان بە باشی دەزانن كە زەیتوون لەگەڵ ژەمە خۆراكەكاندا بخورێت بۆ ئەوەی جەستە زیاتر كەڵكی لێوەربگرێت، زەیتوون بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە، خواردنی زەیتوون دەبێتە هۆی دابەزاندنی پاڵە پەستۆی خوێن و كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، وە یارمەتی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی سنگ دەدات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكات، هاوكات بۆ نەخۆشییەكانی پوك و ددانیش بەسوودە.

جگە لە خوودی زەیتوونەكە، هاوكات لە ڕۆنی زەیتوونیش چەندین سوودی بۆ جەستە هەیە، هەر بۆیە لە‌ زەیتوندا بڕێكی‌ زۆر ڤیتامینەكانی‌ دی‌، ئی ‌‌و پۆتاسیۆم هەیە كە دەبنە هۆی‌ توانەوەی‌ چەوری‌، بەهەمان شێوە ماددەی‌ بیتاكارۆتینی‌ تێدایە كە دواتر دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی‌، هەر بۆیە لە یەك كەوچكە چا رۆنی‌ زەیتوندا (1 – 2) میلیگرام، كە دەكاتە ڕێژەی‌ لە (10 – 20%) ی‌ ئەو ڕێژەیەی‌ كە جەستە پێویستی‌ لە ڤیتامین ئی‌، بوونی‌ هەیە، لەهەمان كاتیشدا ڕۆنی‌ زەیتون بڕێكی‌ باش لەو ڤیتامینە بۆ ماوەیەكی‌ درێژخایەن لەجەستەو جگەردا هەڵدەگرێت.

زانایان جەخت دەكەنەوە كە لە زەیتوون پێكهاتەی (فێنل) ی تێدایە كە زۆر سوود بەخشە، ئەو پێكهاتەیە لە زەیتوونی سەوزدا زۆرە، بەڵام ڕێژەكەی لە زەیتوونی ڕەشدا كەمە، بەڵام لە زەیتوونی قوتودا هەرنییە، هەروەها لە بنەڕەتدا زەیتوونی ڕەش بوونی هەرنییە، بۆیە خۆت لەو جۆرە زەیتونانە بپارێزە.

 

 

ئـ . كـ