بزانن غازاتی نێو فاسۆلیا بەچی نامێنێت ؟؟

هەینی, 09 تشرینی دووەم 2018 12:45

 

 

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی گرنگییەكانی فاسۆلیای دەرخستووە، پزیشكەكانیش ئەوەیان ڕوونكردۆتەوە كە فاسۆلیا یەكێكە لەو ماددە بە سوودانەی كە دەبێتە هۆی پارێزگاری كردن لە لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشییەكان و هەروەها دەبێتە چارەسەر بۆ زۆرێك لە نەخۆشیەكان و سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە، فاسۆلیا دەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردن و نەخۆشیەكانی سنگ و خاوێنكردنەوەی گورچیلەكان و كۆئەندامی میزو هەروەها دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن و چارەسەر بۆ نەخۆشی شەكرە.

هەروەها پزیشكەكان ئەوەیان ڕوونكردۆتەوە، كە فاسۆلیا دەبێتە هۆی چارەسەر بۆ نەخۆشیەكانی ئێسك و جوومگەكان و نەخۆشی ڕۆماتیزم و حەساسیەتی پێست ناهێڵێت و ئازارەكانی بڕبڕەی پشت كەم دەكاتەوە.

هەروەها خواردنی فاسۆلیا بۆ فشاری خوێن بەسوودە، هاوكات وەك گیایەكانی تر سوودی بۆ دڵ هەیە.

هاوكات دەتوانی لە كاتی لێنانیدا پارچەیەك لە زەنجەفیلی تێبكەی ئەمەش وا دەكات كە غازاتی ناو فاسۆلیایە كە نەمێنێ.

 

 

 

ئـ . كـ