با ئەم 5 كەسە قەیسی وشككراوە نەخۆن

سێ شەممە, 13 تشرینی دووەم 2018 05:59

 

 

قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەكان بە بەراورد بە قەبارەی پێكهاتەكەی.

سوودەكانی قەیسی وشككراوە:

1. قەرەبووی مادەی ئاسن دەكاتەوە لە نەخۆشانی توشبوو بە ئازاری ڕەحم: ئەو ئافرەتانەی تووشی ئازارو ژانی ڕەحم دەبن بەهۆی سوری مانگانە یانیش هەر هۆكارێكی تر بەهۆی بەربوونی خوێن، تووشی كەمی مادەی ئاسن دەبنەوە، هەر بۆیە لەو كاتانەدا خواردنی قەیسی وشكراوە باشترین چارەسەرو یارمەتیدەریانە بۆ قەرەبۆكردنەوەی مادەی ئاسن.
2. یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕاگرتنی فشاری خوێن: خواردنی قەیسی وشككراوە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.
3. بۆ دڵ بەسوودە، بەهۆی ئەو پێكهاتە خۆراكیانەیەوە قەیسی وشككراوە توانای هەیە پارێزگاری لە دڵبكات و بە تەندروست بیهێڵێتەوە.
4. كەمكەرەوەی هەستی برسیەتییە، هەر بۆیە ئەوانەی زوو زوو هەست بە برسیەتی دەكەن دەتوانن سوود لە خواردنی قەیسی وشككراوە ببینن.
5. سەرچاوەی گرنگی ڤیتامین ئەیە: بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی كاریگەری باشی هەیە بۆ ئەوانەی كە تووشی شەوكوێری بوون، هاوكات یارمەتیدەرێكی باشی گەدەیە بۆ هەرسكردنی خۆراك.
6. سەرچاوەی ڤیتامین ئی یە: بەهۆی بوونی ڤیتامین ئی لە پێكهاتەی قەیسی وشككراوە پارێزگاری لە پرۆتینەكان دەكات وە رێگری دەكات لە گواستنەوەی چەوری بۆ نێو خوێن، وە ناهێڵێت بلكێت بە شا خوێنبەرەكانەوە.
7. ڤیتامین بی: قەیسی وشكراوە ڤیتامینی بی2 و بی3 تێدایە كە بەسوودە بۆ جەستە.

زیانەكانی قەیسی وشككراوە:

ئەم خۆراكە بەسوودە بەدورنییە لە نەبوونی زیان بۆ هەندێك كەس، هەربۆیە لێرەدا باسی زیانەكانی دەكەین:
1. ئەوانەی ئارەزووی دابەزانی كێش دەكەن نابێت زۆر قەیسی وشككراوە بخۆن، چونكە زیانیان پێدەگەیەنێت و قەڵەویان دەكات.
2. دەوڵەمەندە بە شەكر، هەر بۆیە قەیسی وشككراوە لە (53%) پێكهاتەكەی شەكری تێدایە، هەر بۆیە مەترسی هەیە بۆ شەكرە جۆری دوو وە نەخۆشی دڵ.
3. بەهۆی بەكارهێنانی مادەیەكی تایبەت كە ناودەبرێت (كبریتیت) تاوەكو پارێزگاری لە جوان هێشتنەوەی قەیسییەكە بكات لە كاتی ووشككردنیدا، ئەگەری توشبوونی هەندێك كەس هەیە بە هەستیاری بەو مادەیە بۆیە دەبێت بە وریاییەوە بەكاری بهێنن.
4. ئەگەر هەیە بەشێك لە خۆراكە ووشككراوەكان لەكاتی وشككردنیاندا یانیش لەهەڵە هەڵگرتنی تووشی ژەهراوی بوونتان بكات.
5. ئەگەری خراپكردنی ددانەكانی هەیە بەهۆی بوونی ئەو شەكرەی تێیدا ددان تووشی كلۆربوون و گرفت دەكاتەوە، هەربۆیە لە بیر مەكەن لە دوای خواردنی قەیسی وشككراوە بە خێرایی ددانەكان بەئاو بشوو.


لەبابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتووە، چەند سوودێكی قەیسی بە گشتی:

1. بەهێزكاری ئێسكە: بەهۆی برێكی زۆر لە كالیسیۆم كەلەپێكهاتەیدا هەیە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك، هەربۆیە پێویستە خانمان دوای تەمەنی (40) ساڵی زۆر گرنگی بدەن بەخواردنی ئەم میوەیە.
2. سەرچاوەی پۆتاسیۆم و ئاسنە بۆ جەستەی مرۆڤ و چارەسەرە بۆ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی كەمخوێنی بوون.
3. ووزەی پێویست بەجەستە دەبەخشێت و سەرچاوەی سەرەكی پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكانە.
4. بەهۆی ئەو ڕیشاڵانەی لە پێكهاتەی قەیسیدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و ئەگەری توشبونت بەنەخۆشیەكانی ملولەی خوێن كەمدەكاتەوە.
5. ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە ئەم میوەیە زۆر بەسوودە بۆیان.
6. گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەوەستێنێت و پێست بەگەشاوەی دەهێڵێتەوەو هۆكار دەبێت بۆ دەرنەكەوتنی زیپكە لەسەر ڕووخسار.

 

 

ئـ . كـ